لاپەڕەی 400
حاضر: ئامادە، له عیلمی نەحویشدا جۆرە ضەمیرێک و له عیلمی صەدرفیشدا جۆرە فیعلێکه .
ئەمر: فەرمان . له عیلمی صەرفیشدا یەکێکه له فیعلهکان .
خیطاب: فەرموودە . له عیلمی نەحویشدا جۆرە ضەمیرێک و له عیلمی صەرفیشدا جۆرە فیعلێکیه .
مەنهیی: مەنعکراو . له عیلمی صەرفیشدا جۆرە فیعلێکه .
ڕاجیع: گەڕاوە . له عیلمی نەحویشدا ضەمیرێکه بگەڕێتەوە سەر ئیسمێک .
ضەمیر: جۆرە وشەیەکه له جیاتی ئیسمی ظاهیر بهکاردێ . دڵ .
غائیب: نادیار . له عیلمی نەحویشدا جۆرە ضەمیرێک و له عیلمی ضەرفیشدا جۆرە فیعلێکه .
شرۆڤەی مامۆستایانی مودەڕیس
واتە: دڵی من هەرچەند وەصڵی تۆی لێ غەدەغە کراوە و نابێ نزیکت بکەوێتەوە، ئامادەیە بۆ هەر فەرمانێکت و چیی پێ بڵێی جێبەجێی ئەکا. ضەمیری منیش که ئەبێ هەر بۆ خۆم بگەڕێتەوە، بۆ تۆ ئەگەڕێتەوە و بوونی بەستەیە به تۆوە، هەرچەند لەوەش کەوتووە که هی (من) ی موتەکەللیم پێ بگەڕێتەوە بۆ (تۆ) ی موخاطەب و خۆیشی غائیب بێ.. نالییی لەم موبالەغە و جوانکارییەیدا له ئەهیلی نەحو و بەلاغەش تێپەڕی کردووە.
ئەشگونجێمەعنای (ضەمیر) به دڵ لێ بدەینەوە.
لێکدانەوەی ئەدەبی
لەنێوان (حاضر) و (ئەمر) و (خیطاب) و (مەنهیی) و (ضەمیر) و (غائیب) دا تەناسوب و، له (دڵ) و (ضەمیر) دا تەرادوف و، له (ضمیر) دا تەورییەی هەیە.
دەستنووس
ئەم وشانه زاراوەی عیلمی نەحو و صەرف و ئوصوولی فیقهیشن.