آن زلف مشکبار بدان روی چون نگار
1
آن زلف مشکبار بدان روی چون نگار
گر کوتە است، کوتهی از وی عجب مدار
لاپەڕەی 219
شرۆڤەی مامۆستایانی مودەڕیس
مەعنای ئەم دوو شیعرە فارسییە پێکەوە دێن.
2
شب در بهار میل کند سوی کوتهی
آن زلف چون شب آمد و آن روی چون بهار
لاپەڕەی 219
شرۆڤەی مامۆستایانی مودەڕیس
واتە: ئەگەر ئەو زوڵفە وەک موشک ڕەش و بۆن خۆشانەی، بەسەر رووی وەک وێنە - جوانی یارەوەن، کورت بن، هیچ سەرت سوڕ نەمێنێ، چونکە شەوی بەهار کورتە و مادەم ئەو زوڵفانەش وەک شەو ڕەشن و بە لای ڕوومەتی وەک بەهار گەشی یارەوەن، بوون بە شەو و ڕوومەتیشی بووە بە بەهار.
دەستنووس
ئەم دوو شیعرە وەرگێڕراوی دوو شیعری عەرەبین. لە هیچ کام لە نوسخەکانی بەردەستمانا نین. کاک جمال محمدی قوتابیی زانکۆی سولەیمانی بۆی ناردووین و نووسیویە لە مەلایەکی وەرگرتووە و مەلاکە پێی وتووە شیعری نالیین. لە تێکستەکەی کاک جمالدا لەجیاتیی (گر) نووسرابو (گە) و لەجیاتی (بهار) ی دێڕی دوایی، نووسرابو (نگار). بەڵام ئەوە هەڵە بوو، ئێمە خۆمان ڕاستمان کردەوە.