سەرەتاپێشەکییەکان هۆنراوەکان دەستنووسکتێبئەرشیڤپەیوەندی

نفس ساعت گیپی ایشلرسە گر یاد ایلە طاعتدر

1
نفس ساعت گیپی ایشلرسە گر یاد ایلە طاعتدر
بر آنک قورمەسی پیریولنە احیای ساعتدر
لاپەڕەی 219
شرۆڤەی مامۆستایانی مودەڕیس
ئەم تاقە شیعرەش هەر مامۆستا شکور مصطفی بۆی ڕاست کردینەوە و مەعنای بۆ لێکداینەوە. مامۆستا شکور نووسیویە ئەڵێ واتە: ئەگەر هاتو هەناسە وەک سەعات بە یادی خواوە کار بکا، ئەوە خواناسی و تاعەتە. کۆک کردنیشی بۆ تاوێک لەڕێی خوادا، زیندووکردنەوەی سەعاتە (بەمەعنا کات، واتە زیندوو کردنەوەی شەوە بە تاعەت). لە هەمان کاتا زیندوو کردنەوەی سەعاتەکە خۆیشیەتی.
مامۆستا شکور نووسیویشە ئەڵێ: ئەشگونجێ (گر یاد) ەکە هەڵەی نووسیار بێ و ڕاستەکەی (گریان) بێ، واتە: ئەگەر بێتو هەناسە وەک سەعات بە دەم گریانەوە کار بکا.. تاد. هەروەها نووسیویە ئەڵێ: چەند مەعنایەکی تریش بۆ شیعرەکە دەست ئەدا، بەڵام ئەم مەعنایەم لا لە هەموو پەسەندتر بو.
دەستنووس
ئەم شیعرە لە نوسخەی (ت) و (مز) دا هەبو. لە هەردوکیانا لەبارەی ڕێنووسەوە بە هەڵە نووسرابوەوە، مامۆستا شکور هێنایەوە سەر ڕێنووسی تورکیی.
شرۆڤەی مامۆستا مەسعوود
بەیتە تورکیەکەی لاپەڕە 219:
نفس ساعت گیپی ایشلرسە گریاد ایلە طاعتدر
بر انک قورمەسی پیریولنە احیای ساعتدر

لە واتای «احیای ساعت» دوو جۆر لێکدانەوە کراوە، یەکیان بە مەعنای کات، واتە: زیندووکردنەوەی شەوە بە تاعەت. دووهەمیان زیندووکردنەوەی سەعاتەکە خۆی. وابزانم واتای سێهەمی هەیە کە «قیامەت» ڕادەگەیەنێ تاعەتەکە درێژ دەکاتەوە هەتا ئەو ڕۆژە. لە ئایەتی «ان الساعة أتیة لاریب فیها» و حەدیثی «جئت والساعة کهاتین» وشەکە قیامەتی لێ مەبەستە. ئەو حەقەشم هەیە بڵێم، کە لە بەیتەکەدا چ هێمایەکی ئەوتۆ نەبێ وشەکە بۆ شەو بباتەوە مەگەر عادەتی سلوکی شەوانە کە لە لاوە دەزانین هەیە، ماناکەی «قیامەت» حەوجە بە پاڕانەوە نییە بۆی تا قبووڵ بکرێت، وەک مووی لووت بە لمبۆزی بەیتەکەوە دەنووسێ.