سەرەتاپێشەکییەکان هۆنراوەکان دەستنووسکتێبئەرشیڤپەیوەندی

تیر ناز نگەهک هر دلە نیجە یری وار

1
تیر ناز نگەهک هر دلە نیجە یری وار
عاشقک پاینە زولفک گیبی یوزبک سری وار
لاپەڕەی 217
شرۆڤەی مامۆستایانی مودەڕیس
واتە: تیری نازی نیگات، لە هەر دڵێکدا چەندین جێگە نووکی هەیە، وەک چۆن زوڵفت بۆ بەستنەوەی پێی دڵدار هەزار سەری لێ بووەتەوە.
2
اول مهی زهرە جبین در بناگوشتە چوق
نامور سبعەء سیارە گیبی مشتری وار
لاپەڕەی 218
واتە: ئەو یارە ڕوو وەک مانگی، ناوچاو وەک ئەستێرەی زوهرەیە، زۆری وەک حەوت ئەستێرە گەڕۆکەکە، کڕیاری مروارییەکانی بناگوێینی .
شرۆڤەی مامۆستایانی مودەڕیس

شرۆڤەی مامۆستا مەسعوود
قەصیدە تورکییەکە دەمێنێتەوە بۆ تێوەڕامان: بەیتی یەکەمی لە لاپەڕە 217 و بەیتی دووهەمی لاپەڕە 218 قافیەکەیان وشەی «یر»ە بە واتای جێگە. «یر»ی یەکەم وشەی «نیجە»ی پێش کەوتووە. وەک بزانم ئەم وشەیە بە واتای «چۆن» دێت نەک «چەند» وەک لە شەرحەکەدا بۆی چووە، ئنجا نەشمبیستووە وشەکە لە وتوێژی ئەدیبانەدا بەکار هاتبێت. ئەمە دەڵێم زۆریش ئاگاداری سەروبەری ئاخاوتنی تورکی نیم. بەڵام لە ئاست دێڕی سێهەمی لاپەڕە 218 دا یەک تێبینیم هەیە، بەیتەکە وەها ڕۆیشتووە:
عکس زولفک قدحی دیدەی گریانمدە
نشئەی سنبل تر، شیوەی نیلوفری وار

من وای بۆ دەچم کە لەوانەیە وشەی «قدح» بە ئەسڵ «قزح» بووبێت چونکە قوزەح ڕەنگینە لەگەڵ سونبولی تەڕ و نەیلووفەری چاوی بە فرمێسک دەگونجێ.
دەشبوو قەصیدەکە بە یەک جۆرە ڕێنووس بێت نەک «شیوەی» لەتەک «سنبل تر» و «نشئەی» هەڕەمەیی بنووسرێن. ئنجا «زولفک» کۆنەڕێنووسی تورکی بەکارهێناوە کە بە «زولفن» دەخوێندرێتەوە.
3
بزم می در، ندما جمع، قدح گرد شدە
صوفی نک ورد و دعای سحریلە یری وار
لاپەڕەی 218
واتە: کوڕی خواردنەوەیە، هاوڕێیان کۆبوونەتەوە . پیاڵە لە گەڕانایە بەسەر دانیشتوواندا . تەنانەت سۆفیش بە ویرد و دوعای بەری بەیانیەوە جێگای هەیە .
شرۆڤەی مامۆستایانی مودەڕیس

4
عکس زولفک قدحی دیدەی گریانمدە
نشئەی سنبل تر، شیوەی نیلوفری وار
لاپەڕەی 218
واتە: وێنەی زوڵفت لە پیاڵەی چاوی پڕ لە ئاوی فرمێسکمدا، نەشەی سونبولی تەڕ و شێوەی گوڵە نێلۆفەری هەیە .
شرۆڤەی مامۆستایانی مودەڕیس

5
ناودان قلم «نالیی» فصاحتده همان
نشئەی آب بقا، زمزمەء کوثری وار
لاپەڕەی 218
واتە: پلووسکی قەڵەمی نالییی، لە فەسیحی و ڕەوانیدا، نەشەی ئاوی حەیات و هێزی هەڵقوڵینی حەوزی کەوثەری هەیە .
شرۆڤەی مامۆستایانی مودەڕیس

دەستنووس
ئەم پارچە شیعرە لە دەسنووسەکانی (چر) و (ت) و (ک) و (مز) دا هەیە. بەڵام نوسخەکان گەلێ وردە جیاوازییان لە یەکتر هەبو. لەبەر ئەوەی کە جیاوازییەکان لە تورکی نەزانین و ناشییەتیی نووسیارەکانەوە پەیدا بووبوون، پشت گوێمان خستن.
مامۆستا شکور مصطفی کارگێڕ و ئەندامی یاریدەری کۆڕی زانیاری کورد ئەم پارچە شیعرەی بۆ ڕاست کردینەوە و مەعنای بۆ لێکداینەوە. هەر ئەویش بو بۆی دەرخستین کەوا جیاوازیی نوسخەکان هیی هەڵەی نووسیارەکانە.
لەم پارچەیەشدا، وەک لە هەر پارچە شیعرێکی تریدا، نالییی گەلێ هونەری وشە ئارایی و مەعنا بڵاویی بەکارهێناوە، بەڵام چونکە لێکدانەوەی ئەو وشەئارایی و مەعنا بڵاوییانە لەسەر زانینی تورکی وەستابو و بێ ئەوە کەڵکی بۆ خوێندەواری کورد نەبوو، ئیشارەتمان بۆ هیچی نەکرد.