ابروان تو طبیبان دل افگارانند
1
ابروان تو طبیبان دل افگارانند
هردو پیوستە ازان بر سر بیمارانند
لاپەڕەی 168
شرۆڤەی مامۆستایانی مودەڕیس
واتە: برۆکانی تۆ پزیشکی دڵدارە دڵ بریندارەکانتن، بۆیە هەمیشە بە ڕاسەری نەخۆشەکانەوە ڕاوەستاون.
لێکدانەوەی ئەدەبی
لە وشەی (پیوستە) دا لەطافەت هەیە چونکە هەم مەعنای (هەمیشە) و هەم مەعنای (پەیوەست) و (یەکگرتووەوە) ش هەڵئەگرێ. هەروەها لە وشەی (بیمارانند) یشدا لەطافەت هەیە، چونکە هەڵئەگرێ بە مەعنا (نەخۆش) بێ و هەڵیش ئەگرێ بە مەعنا (مەست) بێ. ئەوەتە ئەوترێ (چاوی بیمار) واتە (چاوی مەست). واشە، برۆ بەسەر چاوەوەیە !
2
گنج رخسار تو دیدن نبود زهرە مرا
کە ز زلف تو برو خفتە سیە مارانند
لاپەڕەی 168
شرۆڤەی مامۆستایانی مودەڕیس
واتە: من هەرگیز ناوێرم سەیری گەنجینەی ڕوومەتی تۆ بکەم، چونکە ڕەشمارەکانی زوڵفت بەسەر ئەو گەنجینەوە نووستوون و ئەیپارێزن. ئیشارەتە بەو ئەفسانەیە کە ئەڵێ مار بەسەر گەنجینەوە پەپکە ئەکا.
3
ما هزاران، ز غمت خستە و ناکام، ولی
کامیاب از گل روی تو خس و خارانند
لاپەڕەی 168
شرۆڤەی مامۆستایانی مودەڕیس
واتە: ئێمەی بولبولی نەغمەخوان کە ڕۆژ تا ئێوارە بە باڵای تۆدا ئەخوێنین، لەتاو دەرد و خەفەتی دووریت گرفتار بووین و هەر ئەم چڵ و ئەو چڵ ئەکەین و لە پێگەیشتنت نائومێد بووین. کەچی دڕک و داڵ هەمیشە بەلای گوڵی ڕووتەوەن. ئاشکرایە بلبل بەسەر چڵی درەختەوە نەبێ نانیشێتەوە، کەچی دڕک و داڵی بنی گوڵ هەمیشە هاوسەری پەڕەی گوڵن.
ئەتوانرێ وشەی (هزار = هوزار) بە (هەزار) یش بخوێنرێتەوە، واتە: ئێمە کە هەزاران دڵدارین.. تاد.
4
بر سر کوی خود از گریە مکن منع مرا
زانکە گلهای چمن منتظر بارانند
لاپەڕەی 169
شرۆڤەی مامۆستایانی مودەڕیس
واتە: ڕێم لێ مەگرە بەسەر ڕێ و شوێنتا بگریم و فرمێسک بڕێژم. گوڵزاری باخچەکەت چاوەڕوانی بارانە پێی بگەشێتەوە. بۆیە منیش بارانی فرمێسکی خۆمی بەسەرا ئەڕێژم.
5
نرگسان تو کە خواب همە عالم بردند
خفتگانند، ولی رهزن بیدارانند
لاپەڕەی 169
شرۆڤەی مامۆستایانی مودەڕیس
واتە: چاوە مەستە خەواڵووەکانت، خەویان لە چاوی عالەم بڕیوە و بوون بە ڕێگری ڕێ و تاڵانکەری ماڵی ئەو دڵدارانەت کە لەتاو دەردی دووریت خەو لە چاویان حەرام بووە.
زیادەڕەوییەکی ئیجگار شاکارانەیە: خەوتوو خەو لە خەڵک حەرام بکا و ڕێگا لە بێداران بگرێ.
لێکدانەوەی ئەدەبی
لە کۆکردنەوەی (خفتگان) و (بیداران) دا طیباق هەیە
دەستنووس
بردند (عم): بستند.
6
«نالییا» ار چە سگانش همە شب نالانند
کە نە آن شیفتگان نیز جگر خوارانند
لاپەڕەی 169
شرۆڤەی مامۆستایانی مودەڕیس
واتە: نالیییا ! بەدکارەکانی بەردەرگای ماڵی یار، هەرچەند شەو تا بەیانی هەرایانە، هەراکەیان لەوەوە نییە کە دڵیان پێوەیەتی، تەنها ئەوەیان ئەوێ دڵی دڵدارەکانی بریندار بکەن و جگەریان بخۆن و نەهێڵن بە دیداری شاد ببن.
دەستنووس
ار چە (عم) و (ک) و (مز): از چە. نالانند (چر) و (ک) و (مز): بیدارند.