سەرەتاپێشەکییەکان هۆنراوەکان دەستنووسکتێبئەرشیڤپەیوەندی

دَرٌونی لِدارِ الـ (شّارَزُورِ) وَ بَرْدِهِ

1
دَرٌونی لِدارِ الـ (شّارَزُورِ) وَ بَرْدِهِ
کَفْرْمِیسْکٍ کَرْمٍ اِلی آوِ سَرْدِهِ
لاپەڕەی 401
شرۆڤەی مامۆستایانی مودەڕیس
واتە: سۆزی دڵ و دەروونم بۆ دیتنی دار و بەردی شارەزوور، یاخود بۆ دیتنی ماڵی شارەزوور و بەری ئاوایی له دێهاتی شارەزوور، وەک سۆزی فرمێسکی گەرم وایە - که فرمێسکی چاوەکانمه - بۆ ئاوی سارد یا بۆ کانیاوی لای سەرووی ئاوایی تا لێی بخۆمەوە و بیدەم به چاوما گریانم بنیشێتنێتەوە و کەف و کوڵی دەروونم دامرکێنێ. زیاتر وایه دێهاتی کوردستان له پێینی کانیاوەوە دروست ئەکرێن بۆ ئەوەی پیسایی ناو ئاوایی نەچێتە سەر کانیاوەکه و، به پێچەوانه‌وە کانیاو، ئەگەر ئاوەکه‌ی زۆر بێ، پیسایی ئاوایی ڕاماڵێ.
نالیی لەم پارچە شیعرە نایابەیدا، که چ لەبارەی دەوڵه‌مەندیی سۆز و چ لەبارەی تەکنیکی هونەرییەوە، پێشەنگە و بەر لەو چەشنی لە کوردیدا نەبینراوە، کۆمەڵێ وشەی کوردیی و عەرەبیی و کوردیی - عەربیی بەکارهێناوە و تێکڕا به شێوەی عەرەبیی دایڕشتوون و پێڕەوەی دەستووری زمانی عەرەبیی و سەر بۆر و و ژیری دوا پیتی وشەی له زمانی عەرەبیدا به سەردا بڕیون.
هونەرەکه‌ی نالییی لەم پارچە شیعرەیدا، لەوەدایە که ئەو وشە کوردییانه‌ی بەکاری هێناون، بخرێنە قاڵبی عەرەبییەوە. نووسینەوەی ئەم پارچە شیعرە بە شێوەی دەستووری کوردیی، ئەو خاسیەتەی لەناو ئەبرد، سەرەڕای ئەوە که بوونی سەر و بۆر و ژێری تەواویش له چاپخانه‌ی کۆڕدا مەترسیی ئەوەی نەئەهێشت که هەندێ کەس نەتوانن له حاڵی نەبوونی سەر و ژێر و بۆردا شیعرەکه بێ هەڵه‌ بخوێننەوە. زیاد لەوەش پارچە شیعرەکه وشەی وای تیایە نالییی ویستوویەتی به عەرەبییش و به کوردییش مەعنا ببەخشن و ئەگەر ئەو وشانه‌مان به کوردیی بنووسییایەتەوە، مەعنا عەرەبییەکانمان لەکیس ئەچوو، بۆیە وامان به باش زانیی له نووسینەوەی ئەم پارچە شیعرەدا شوێنپێی دەستووری نووسینی عەرەبیی هەڵگرین.
لێکدانەوەی ئەدەبی
لەنێوان (دار) و (برد) و (آو) دا تەناسوب و لەنێوان (گرم) و (سرد) دا طیباق هەیە. له (دار) و (بردە) و (سردە) یشدا طیباق هەیە. له (دار) و (بردە) و (سردە) یشدا لەطافەت هەیە.
دەستنووس
کَفْرْمِیسکٍ: نوسخەکانی بەردەستمان هیچیان (تەنوین) یان نەخستبوە سەر دوا تیپی ئەم وشەیە، ئێمه‌ خۆمان داماننا چونکه هەم له ڕووی ڕێزمانەوە و هەم له ڕووی سەنگی بەیتەکەوە پێویست بوو. (چر) و (چن) و (عب) و (خا) و (خب) کفرمیسکِ. (عم) و و (گم): کفرمیسکی. (کم) و (من) و (ت) و (ک): کفرمیسک. (اح): که فرمیسک. گَرْمِ: (چن) و (گم): گرمی، (عم) و (ت) و (ک): گرم.
شرۆڤەی مامۆستا مەسعوود
بەیتی لاپەڕە 401:
درونی لدار ال «شارزور» و بردە
کفرمیسک گرم الی او سردە

شەرحەکە لە هەمووی باشی بۆچووە، یەک شتی بچووکی بەلاوە ناوە کە وشەی «بردە» لە کۆتایی نیوەبەیتی یەکەمدا هەر بە بەرد «حجر»ی لێک داوەتەوە کەچی «سارد»یش دەگەیەنێ و لەگەڵ «کفر میسک گرم» لێک دەنۆڕن: دەروونم بۆ فێنکایی شارەزوور وەک فرمێسکی گەرمە بۆ ئاوی سارد، دیارە دەروونەکەی گەرمە.
2
تَری وَرْدَاَ قَوتاٌ وَ جُوتِا وَ سایقاُ
فُیا قوتَتیِ مِنْ جُوتِهِ ثُمَّ فَرْدِهِ
لاپەڕەی 403
وَرْد: وەرد، زەویی هەڵکێڕراوەی ئامادەکراو بۆ جووتکردن و تۆو تیا چاندن .
قوت: ڕۆزیی .
جووت: جووتەگا و جووتکردن . دوانه .
سایِق: جووتیار، لێخوڕی گای جووت .
فَرْد: تاک .
شرۆڤەی مامۆستایانی مودەڕیس
واتە: وەردی دەشتی شارەزوور ئەبینیی مایەی ڕۆزییە، جووتەگایه ئیشی تیا ئەکا، جووتیارە له گاکانی ئەخوڕێ.. ئای چۆن ڕۆزییەکەم هەبوو له جوتەگای دەشتی شارەزوور و له تاقە جووتیاریەوە که له گاکان ئەخوڕیی !
لەوانەیە لەم بەیتەوە بگەینە ئەوە که نالییی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی له بارەی ئابوورییەوە مام ناوەندیی بووە.
لێکدانەوەی ئەدەبی
لەنێوان (ورد و (فرد) و (قوت) و (جوت) دا جیناسی لاحیق و، لەنێوان (قوت) و (جوت) و (ورد) و (سایق) دا تەناسب و، لەنێوان (جوت) و (فرد) دا طیباق هەیە.
دەستنووس
قوتَتیِ (چن) و (خب): (قوَّتیِ.
وَ سایقاُ (« پەراوێزی » چن): وَطاقةَ، واتە: بە تەنها. له (تاک) ـەوە هاتووە.
شرۆڤەی مامۆستا مەسعوود
لە بەیتی سەرەتای لاپەڕە 403:
تَری وَردَەُ قُوتاً و جُوتاً و سایقاً
فَیا قُوتَتی مِن جُوتِەِ ثُمَّ فَردِەِ

لەمیانیشدا خاڵێکی وردیلەی لەبیرچووە. لە دەستەواژەی «فیاقوتتی» بە واتای «مایەی ڕۆزیم» بە پێی شەرحەکە و وشەکانەوە. لە هەمان کاتدا «یاقووت» بە دەستەوە دەدات بە واتای:
چ یاقووتێکە لەم جووت و فەردەوەم پێ دەگات... واتای شەرحەکەش لە جێی خۆیدایە.
3
تَری عِینَۀَ اْاﻸب‍دانِ مِنْ (خاکٌ خُول ِ) ـهِ
تَری مَنْدَلَ اْﻷوْراقِ مِنْ تُوزُ گَرْدِهِ
لاپەڕەی 403
عینَۀَ: کەرەستە .
اَبدان: جەمعی بەدەنه واتە لەش .
مَنْدَلَ: چیلکەی بۆنخۆش .
شرۆڤەی مامۆستایانی مودەڕیس
واتە: کەرەستەی لەشی ئادەمیزاد له خاک و خۆڵی شارەزوورە. مەبەستی ئەوەیە ئەو قوڕەی حەزرەتی ئادەمی لێ دروست کرا، هیی شارەزوور بوو، تۆز و گەردیشی بۆنی داری بۆنخۆشی لێ دێ.
لێکدانەوەی ئەدەبی
وشەی (خاک و خۆڵ) ئیشارەتیشە به دێی (خاک و خۆڵ) زێدی نالییی. کەواتە لە وشەی (خاک و خۆڵ) دا تەورییە هەیە.
دەستنووس
عینة (چن): طینة. واتە: ئەو قوڕەی ئادەمی لێ دروست کرا. خاک (چن): خاک. مندل (چر): منزل. تۆز (عب) توزِ.
4
تَری دشْتَةً باِلوْردِ کانتْ بَهَشتَةٌ
نْمُ الوَردِ بارانٌ علی خاکُ بَرْدِهِ
لاپەڕەی 404
دشْتَةً: دەشتێک .
وَرْد: گوڵ . بَهَشتَةٌ
نْمُ الْوَرْدِ: ئاونگی سەر پەڕەی گوڵ .
شرۆڤەی مامۆستایانی مودەڕیس
واتە: له شارەزوورا دەشتێک ئەبینیی بەهەشتێ بوو بۆخۆی، ئەو ئاونگه‌ی بەسەر پەڕەی گوڵدا ئەبارێ، وەک باران بەسەر بەرد و خۆڵیا ئەباریی.
دەستنووس
نم الورد (عم) نْمُ الوَردِیِ، واتە وردە نم، وەک خۆی مەعنای لێداتەوە.
شرۆڤەی مامۆستا مەسعوود
لەسەرەتای نیوەبەیتی دووهەمی هەرە سەرەوەی لاپەڕە 404: دەبوو لە جیاتی «نٝمُ الورد» بنووسرێ «نَمُ الورد» چونکە عەرەبی بە حەرفی ساکن دەست پێ ناکا. «نەم»ـیش لە فارسی تاکە شێوەیەتی، لە نێو کوردەواریشدا ڕۆیشتووە، تا ڕادەیەک.
5
شَوانیِ (سُلَیمانیِ) و صَبایْ (پیرْ مَصورَ) کَیْ
کِوانیِ (قَرَەداغٌ) و هَوایْ (دارِ زَرْدِ) ەِ
لاپەڕەی 404
شوانی: شەوانی، یاخود برژاندمی .
پیر مصور: پیرمەسوور، گەڕەکێکی سوله‌یمانییە .
کوانی: کێوەکانی، یان کَوانی
دارزردە: داری زەرد، شاخێکه له قەرەداغ .
شرۆڤەی مامۆستایانی مودەڕیس
واتە: باسی کام لای ئەو وڵاتە خۆشە بکەم؟ باسی شەوانی سولەیمانیی بکه‌م، یان باسی شنه‌بای دەمەوبەیانی پیرمەسوور ! باسی چیاکانی قەرەداغ بکه‌م، یان باسی هەوای سازگاری داری زەردی قەرەداغ.
نالییی مەبەستیی بووە به (شوانی) مەعنای (برژاندمی) و، به (کِوانی) کە بەدیمەن له (کَوانی) یش ئەچێ، مەعنای (داخی کردم) یش بگەیەنێ. بەم پێیە له دوای (سلیمانی) یشەوە بۆرێک دائەنرێ و مەعنای بەیتەکه وای لێ دێتەوە کەوا یادی سولەیمانی و بای بەیانیانی پیرمەسوور برژاندمی و، بیری قەرەداغ و هەوای داری زەرد داخی کردم.
ئەشگوجێ (کِوانی) بێ، واتە: لە کوێیە؟
لێکدانەوەی ئەدەبی
لەنێوان (شوانی) و (کوانی) دا جیناسی لاحیق هەیە.
دەستنووس
صبای (ت) و ((عب): صبا. (من): صدای. داری (عم) و (کم) و (گم) و (ت) و (ک) و (عب) و (اح) و (من): دارَ یا دار.
شرۆڤەی مامۆستا مەسعوود
لە بەیتی دوواتردا:
شَوانی «سلیمانی» صەبای «پیر مصور»کی
کٍوانی «قرەداغ» هوای «دارٍ زرد»ە

دەبێ «کٍوانی» بیری لێ نەکرێتەوە چونکە تەکەللوفێکی بێلزوومی تێدایە. لە وشەی «شوانی» کە برژاندن و شەوی لێ وەردەگیرێ، وشەی «کوانی»ـش داغکردن و مەلی «کەو»ی لێ وەردەگیرێ. وشەی «کی» بە دووا «پیر مصور»دا دەشێ مەفعوولی موطلەق بێ بۆ شوانی بەرایی نیوەبەیتەکە بەڵام لەبەر کێش تەنوینی حاڵەتی نەصبی بۆ دانەناوە: «شوانی کَیّ»، « شوانی کَیّاً». «شیّ» و «کیّ» هێند لێک نزیکن شیا مەصدەری یەکێکیان ببێتە مەفعوولی ئەوی تریان.
6
کَاْنَّ کَنارَ أرْضِهِ آسْمانَةٌ
لِبَرْزِیٌّ دُورِی لِسَبزِیِّ عَرْدِهِ
لاپەڕەی 405
کَنار: کەنار،
قەراغ . آسمانَةٌ: ئاسمانێکه،
عَرْد: عەرد . عەرز، زەویی .
لِسَبزِیِّ: لەبەر سەوزیی ..
شرۆڤەی مامۆستایانی مودەڕیس
واتە: وەک بڵێی قەراخی خاکی قەرەداغ لەبەر بەرزیی و دووریی کێوەکانی و لەبەر سەوزیی زەوییەکه‌ی، ئاسمانێکه بۆخۆی.
D ه شێوەی سەر و ژێر و بۆر بۆ کردنی وشەکانی نیوەی دووهەمی ئەم بەیتەدا نوسخەکانی بەردەستمان جیاوازییەکی زۆریان تیابو، لە بەر بێ بایەخیی باسمان نەکردن، جیاوازیی گرنگیان تەنها ئەمه بوو: د ﹶ ور ﹺ ی ﹲ (« پەراوێزی » چر) و (کم) و (من) و (عب) و (خا): و ﹶ رْد ﹺ ە ﹺ. لِسَبزِیِّ: ئەمه به گوێرەی تێکستی (« پەراوێزی » چر) ە بەڵام بێ سەر و بۆر. نوسخەکانی تر، (عم) و (گم) نەبێ، (ل) یان پێوە نییە. عَرْدِهِ (چن) هَرْدِهِ.
شرۆڤەی مامۆستا مەسعوود
بەیتی سەرەتای لاپەڕە 405:
کأن کَنارَ أرضٍەٍ اسمانەُ
لٍبَرزیُّ دوریُّ لِسَبزی عَردٍەٍ

نیوەبەیتی دووهەم ناشێ وەها بنووسرێ. لامی بەرایی «برزی» کە حەرفی جەڕڕە نایەڵێ «دوریُّ» بە ضەممەوە بێ دەبێ « لٍبَرزیّ» بنووسرێت. «دوریُّ»ـش هەڵناگرێ ضەممەی بەسەرەوە بێ. نیوەبەیتەکە بەم دەقە چاری نییە. وشەی «دوریُّ - دووریییو» لە بنەڕەتدا هەڵەیە. «دەور...» ڕاستە کە دەوراندەوری شارەزوور بەرزە نەک دوور: ناشێ شاخێکی بە ڕۆخی دەشتەکەوە بێ کە دەکاتەوە بەشێکی، بە دوور بژمێردرێ وەک من بۆ بەیتەکە دەچم دەبێ دەقەکەی ئەمەبێ:
کأن کَنارَ أرضٍەٍ اسمانەُ
لٍبَرزیّ دَورە، لِسَبزی عَردٍەٍ

دەشکرێ «لِسَبزی عَردٍەٍ» بێ... لەم دەقەدا قۆرت پەیدا نییە. «اسمانەُ»ش هەرچەند زۆر لە جێدایە دەشێ «اسمانةٌ» بێ بەڵام نەختێک واتاکەی بەیتەکە شل دەبێتەوە چونکە کناری خۆی ببێتە ئاسمانی خۆی بەلیغترە لەوەی ببێتە هەر ئاسمانێک.
7
اَما (سَرْچْنارٌ)، عَیْن ی ِ جاریَةٌ لَهُ
اَما (تانْجَرُو) قَدْ صارَ مَجن وُن َ هَرْدِهِ
لاپەڕەی 405
اما: اما، هەرچییەکو ..
شرۆڤەی مامۆستایانی مودەڕیس
واتە: هەرچیی سەرچنارە، ئەوە چاوم، یا سەرچاوەکەم که چاومه فرمێسکی لێ ئەڕوا بۆی، یاخود چاوم کەنیزەکیەتی. مەبەستی لەوەیە بڵێ چاوم به قوربانی بێ، یا خود چاوم وێنەیەکی بچووکیەتی له ئاو لێ ڕۆیشتنا. هەرچیی تانجەرۆیشە، ئەوە بووە به (مەجنوون) ی هەردی شارەزوور و ڕێی گرتووەتەبەر.
دەستنووس
عینی: ئەمه تێکستی (چن) ە. نوسخەکانی تر هەموو نووسیویانه‌ (عَیْن ﹲ). بەم پێیە مەعنای نیوە بەیتەکە وای لێ دێتەوە: هەرچیی سەرچنارە، کانییەک له خەمی یادیا ئەڕوا که کانیی چاومه. بەڵام نیوە بەیتەکە لاسەنگ ئەبێ بەم جۆرە.
هردە (چن) و (ک) و (اح) و (« پەراوێزی خا »): عَرْدِهِ.
شرۆڤەی مامۆستا مەسعوود
بەیتی دووهەمی لاپەڕە 405:
اما «سرچنارٌ» عینی جاریة لە
اما «تانجرو» قد صار مجنون هردە

ناوی کۆکی «سرچنار» هەڵناگرێ تەنوینی بدرێتێ چونکە «غیر منصرف»ـە نە کەسرە نە تەنوین، قبوڵ ناکا. پێشتر «قرەداغ» بێ تەنوین هات. [دەشبوو بڵێم لە وشەی «قرە» نەدەبوو ئەم عەلامەتەی «ە» فەتحەی نووسینی کوردیی بە دوواوە بێ].
«عینی جاریة لە» نەسەقی بەیتەکە تێک دەدا لەوەی کە هەرچی شاخ و دەشت و دێ هەیە، هەمووی دراوەتە پاڵ شارەزوور، لێرەدا سەرچنار بە زەقی بێخاوەن دەمێنێتەوە. ڕاستییەکەی ئەمەیە: «أما سرچنارٌ عینٌ جاریةٌ لە» شەرحەکە بەرەژێرتر «عینٌ» کە غەیری «چن» هەموو تێکستەکان نووسیویانە، ڕەت دەکاتەوە بە هۆی، گۆیا لەنگبوونی میصرەعەکە. ئەم قورساییەی شەرحەکە پێی دەڵێ «لاسەنگ» گەلێک کەمترە لە «تێدا»ی زۆر شوێنی دیوانەکە کە من کردوومنەتە «تیا». جگە لەمە نووسینی «سرچنار» بە تەنوینەوە دەخلێکی هەیە بەسەر ئەو قورساییەوە. کە گوتت «أما سرچنارٌ عینٌ جاریةٌ لە» قورساییەکە هیچ حیسابی بۆ ناکرێ وەک نەبێ وای لێ دێ. شەرحەکە چاو بپۆشێ لە «ڕەققێتیی تەن» نابێ لێرەدا ڕەخنە بگرێ.
دەشێ «عینٌ جاریةٌ لە» بخوێندرێتەوە «عینٌ جاریةٍ لە» بە واتای «...سەرچنار چاوی کەنیزەکێکی شارەزوورە» هەر وەک تانجەرۆ بۆتە مەجنوونی هەردەکەی.
شەرحەکە «اما»ی سەرەتای دوو نیوەبەیتەکەی داناوە بە سووک کراوەی «اما» بە واتای «هەرچییەکو». لە ڕاستیدا وشەی «اما» بە واتای «الیس» کە نەفیەکەی «ما»ی نەفی و «لیس»ـی نەفی هەڵدەگرێتەوە بەو «ا»ی «استفهام، انکار» و دەیکاتە «تصدیق و ایجاب» و واتای بەیتەکە وەها دەردەچێ.
ئەوە نییە سەرچنار چاوی کەنیزەکێکی شارەزوورە؟
ئەوە نییە تانجەرۆ مەجنوونی هەردی شارەزوورە؟
8
فَباغاتُهُ داغاتٌ جَرگِ الشَّقائِقِ
فَوا دَر ْدَتیِ مِنْ خارْ خارِی لِوَرْدِهِ
لاپەڕەی 405
داغات: داخەکانی .
دَردَتیِ: دەردی من .
خارخاری ﹺ: دڵەکوتە و یاد و ئارەزوو .
شرۆڤەی مامۆستایانی مودەڕیس
واتە: باخەکانی سەرچنار ئەوەندە جوان و ڕازاوەن له جوانیدا داخ به جگەری گوڵی لالە‌دا ئەنێن. ئەی هاوار لەو دەردەی بەهۆی یاد و ئارەزووی گوڵەکانی سەرچنارەوە تووشی من بووە.
جَرگ (چر) قلب. دردتی: ئەمه تێکستی (عم) و (کم) ەن، وسخەکانی تر هەموو نووسیویانه (درونی)،. بەڵام نیوە بەیتەکه‌ی پێ لاسەنگ ئەبێ. خارخار ی (کم) و (گم) و (ت) و (من) و (خب): خار خار.
دەستنووس
C ه نێوان (باغات) و (داغات) دا جیناسی لاحیق و، له‌ نێوان (باغات) و (شقائق) و (ورد) دا تەناسوب و، له نێوان (خار) و (ورد) دا طیباق هەیە بەدیمەن.
شرۆڤەی مامۆستا مەسعوود
لە نیوەبەیتی دووهەمی بەیتی سێهەم لە هەمان لاپەڕەدا: «فوا دردتی» هاتووە. وا دەزانم ئەم وشەیە «درونی» بێ بە مانای ختووکەی ئارەزوو... لەم دەمەدا ناچمەوە سەر ئەو سەرچاوەیەی وشەکەم لێ گرتووە.
9
وَکَمْ نالَ «نالیی» مَن شفَا سَاقِیانِهِ
شِفاً، هَلْ شَفا مَنْ نالَ «نالیی» بِدَردِهِ
لاپەڕەی 406
ساقِیان: کچە ئاوگێڕەکان .
شرۆڤەی مامۆستایانی مودەڕیس
واتە ئای چەند جار نالییی له لێوی کچە ئاوگێڕەکانی سەرچنار بەهرەمەند بووە و لێوی مژیون و له دەردی دڵ ڕزگاری بووە.. مەبەستی لەوەیە بڵێ ئای چەند جار دەمم ناوەتە جۆگاکانی سەرچنار و ئاوم لێ خواردوونەتەوە و گڕی دەروونم بەو ئاوە دامردووەتەوە، ساتوخوا بشێ ئەو کەسەش کەوا نالییی گرفتاری دەردی دووریی کرد، ئیستا دڵی ڕەحەت بووبێ و حەسابێتەوە و کرمی دڵی مردبێ؟ ! بێ گومان نەء چونکه پیاوی حەسوود و دڵپیس به مەرگ نەبێ ڕزگاری نابێ و دڵی دانامرکێ..
دەستنووس
ئەم بەیتەمان بەم چەشنه، تێکڕا، له بەر ڕۆشنایی نوسخەکانی (چن) و (ک) دا نووسیوەتەوە. نوسخەکانی تر جیاوازیی زۆریان تیابوو که هەموو له هەڵه‌ی نووسیارەوە بوون و شتێکی نوێیان نەئەدا به دەستەوە، بۆیە پشت گوێمان خستن.
شرۆڤەی مامۆستا مەسعوود
بەیتی سەرەتای لاپەڕە 406
وکم نال «نالی» من شفا ساقیانە
شِفا، هل شَفا من نالَ «نالیِ» بِدَردِەِ؟!

شەرحەکە دەڵێ: ئای نالی چەند جار لە لێوی کچە ئاوگێڕەکانی سەرچنار بەهرەمەند بووە و لە دەردی دڵ ڕزگار بووە. مەبەستی ئەوەیە بڵێ چەند جار دەمم ناوەتە جۆگەکانی سەرچنار... ساتوخوا بشێ ئەو کەسەش کە نالی تووشی دەردی دووری کرد ئێستا دڵی ڕەحەت بووبێ؟ بێگومان نەء چونکە پیاوی حەسوود بە مەرگ نەبێ دڵی دانامرکێ.
ئەگەر «ساقیانە» بۆ جۆگەکان ببرێتەوە ئەوسا «شِفا ساقیانە» دەبێتە «شَفا ساقیانە» بە واتای ڕۆخی جۆگەلەکان «شَفا حفرة من النار» هاتووە. ئەگەر بۆ «ساقی»ـیان بچێتەوە «شِفا – شِفاه» بە واتای لێوەکان دێت. مەبەست لە « من نالَ «نالیِ» بِدَردِەِ؟!» حەسوود و دڵپیس نییە بەڵکوو یارەکەیەتی کە تووشی دەردی کردووە. «هل شفا من نال نالی بدردە؟» تانووت دانە بەر ئەو کەسەیە دەردەداری کردووە، شیفای بداتێ. وشەی «شەفا» بە پێی ڕێنووسی عەرەبی «شفی»ـیە بەڵام پێداویستی شیعرەکە «شەفا – شفا» دەسەپێنێ. لە ڕستەی «شفا من نال نالی» دوو فیعلی «شفا – شفی – ونال» تەنازوعیان هەیە لەسەر نالی.